cookie

نحن نستخدم ملفات تعريف الارتباط لتحسين تجربة التصفح الخاصة بك. بالنقر على "قبول الكل"، أنت توافق على استخدام ملفات تعريف الارتباط.

avatar

کوردستان / Kurdistan

ئەم کاناڵە گرینگی بە پرسی نەتەوایەتی، زمان، کولتوور و ژینگەی نیشتمانەکەمان دەدا. نەتەوەیەک زیندووە کە زمانەکەی زیندووە. بۆ پەیوەندی☟☟☟ @kurdewan1961

إظهار المزيد
إيران73 742لم يتم تحديد اللغةالفن والتصميم8 715
مشاركات الإعلانات
2 788
المشتركون
-624 ساعات
+177 أيام
+17330 أيام

جاري تحميل البيانات...

معدل نمو المشترك

جاري تحميل البيانات...

00:42
Video unavailableShow in Telegram
ژینگە ماڵی هەموومانە https://t.me/Rojhalati_kurdistan1324
إظهار الكل...
IMG_0419.MP42.18 MB
#مـــــــەریوان- ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــوردی نێردراو بۆ کاناڵی کوردستان https://t.me/Rojhalati_kurdistan1324
إظهار الكل...
کوردستان / Kurdistan

ئەم کاناڵە گرینگی بە پرسی نەتەوایەتی، زمان، کولتوور و ژینگەی نیشتمانەکەمان دەدا. نەتەوەیەک زیندووە کە زمانەکەی زیندووە. بۆ پەیوەندی☟☟☟ @kurdewan1961

01:48
Video unavailableShow in Telegram
ئەم عەسرە چووین دەورێکمان داوو جێگەت سەوز بوو
إظهار الكل...
37.11 MB
1
شۆڕش ئەسەدزادە: لە کاتی حەسانەوەداو لە خەودا چواردەوریان دەگرن و دەیاندەنە بەر نارنجۆک و ڕەگباران ، شەڕێکی لە ناکاوو چاوەڕوان نەکراو دەست پێدەکات لە یەکەم دەستڕێژدا بە داخەوە ٤کەس لە پێشمەرگەکان شەھیدو بریندار دەبن  قادر ڕەش کە بەرپرسیان دەبێ بە سەختی بریندار دەبێ ، پەروین  لە دوژمن وەدەست دێ و تەقەیان لێدەکاتەوە دوژمن ڕاودەنێ . دووریان دەخاتەوە خەڵکی دێی دەگەنێ دەزانن پەروین زیندوەو بە تەنیا ماوە پێی دەڵێن وەرە لەگەڵ ئێمە بۆ ناو دێ لیباسی ژنانەت بۆ دێنین و کەس ناتناسێ .. قەبوڵی ناکات لە کاتێکدا وەختی زۆرە کە ئەو کارە بکات دیسان دەڵێ ،، نا ، من ھاوسەنگەرەکانم ھەموویان شەھیدو بریندارن  بەجێیان ناھێڵم  سنگی بە خاکی پاکی کوردستانەوە دەنێ و دیسان سەنگەر لە داگیرکەران دەگرێتەوە ،  دەنگێ ناکات و بۆیان لە کەمیندا دەبێ ھەتا دوژمن دەیەوێ بێتە سەر تەرمی پێشمەرگەکان . لە چوار پێنج مەتری لێیان ھەڵدەستێتە سەرپێ و شێرانە بەسەریاندادەنەڕێنێ و وەبەر ڕەگباریان دەدات  ھەتا خەشابیان لێ بەتاڵ دەکات لێیان دەدات ، ھەرچی کوژرا کوژرا دەنا ھەڵاتنەوە دوایە ، خۆیان کۆدەکەنەوەو جارێکی تر بە ھێزێکی زیاترەوە بۆی دێن دەشزانن ھەر ئەو ماوە دەیانەوێ بە زیندوویی بیگرن ، لەکاتێکدا پەروین دەبینێ کە " حامیدە سوور" ی ھاوسەنگەری ماوە پێکەوە ھەریەکەو لە گۆشەیەکەوە سەنگەر دەگرن و چاوەڕوان دەمێنەوە ھەتا دوژمن بێتە پێش... ئەمجارەش دەنگێ ناکەن ھەتا دورو نزیک دەبنەوە دیسان لێیان دەدەن ،، دوژمن ئەوجار دەنگی دوو تفەنگان دەبیستێ زۆریان سەرنج نەدابووە ئەو گۆشەیەی کە حامید لێی دامەزرابوو سەنگەری لێ گرتبوو بۆیە  لەجاری یەکەم زیاتریان لێ دەکوژرێ و دوژمن دەحەپەسێ . زۆر ھەوڵ    دەدەن جەنازەی کوژراوو بریندارەکانیان بەرنەوە ، بەڵام  ڕێگایان پێ نادەن . كاتێک دوژمن پاشەکشە دەکات حامید دەیەوێ بچێتە سەر جەنازەکانی دوژمن  ھەتا فیشەکەکانیان بێنێ بەڵام بە داخەوە لێی دەدەن و لەوێ شەھید دەبێ، پەروین  ئاخرین  ھاوسەنگەری لە دەست دەدات بەڵام ڕۆحیەی بەرزو بەرزتر دەبێ ..  لە ناو سەنگەرەکەیدا دادەنیشێ و توند تفەنگەکەی لە باوەش دەگرێ وەکوو دوو ئاشقەو ماشقەی با وەفا ،، وەکوو ئاخرین " ژوان " لەگەڵ ھەموو کەسێکی لەگەڵ دوایین خۆشەویستی لەگەڵ دوا شانسی مان و نەماندا ، لەگەڵ ھیوا بەسەرکەوتن و دەرباز بوون لە داوی دوژمن و بەھیوای دیتنی دایکی و کچە تاقانەکەی و لە باوەش گرتنی  کۆرپەڵەکەی ھەڵمژینی بۆنی سۆزو موحیبەتی دایک و کچانەو ھەست کردن بە دەنگی تەپەی دڵی یەکتر پڕ کردنەوەی ئەو ھەموو ماوەیەی کە لێک دوور بوون  لە سۆزی دایکانە بۆ کچەکەی و  ئەمانەو فکرو زکری دایکێکی لە کەمین کەووتووی دوژمن و  بە لەدەستدانی ھەموو ھاوسەنگەرانی و دەبێ ئێستا ھەتا  ھێرشیان نەھێناوەتەوە " بڕیاری بوێرانە " بدات فرسەت ھەبوو دەرباز بێ،  کە چاوی لە دەوروبەری خۆی دەکرد ھەندێک لە پێشمەرگەکان ھێشتا ھەناسەیان دەھات و مابوون ئەگەرچی برینەکانیان یەکجار قورس بوو بەڵام ھێشتا  جار جارە دەستیان دەجوڵاندو چاوەکانیان دەگێڕا بە دەوری خۆیاندا ، تفەنگەکەی توند بە سنگیەوە نابوو ھەستا سەرپێ چووە سەر بریندارەکان  زۆر دەستی بەسەر سەرو چاویاندا ھێنان یەک یەک ماڵئاوایی لێکردن ھەتا توانی برینەکانی ھەموویانی بەست و کوڕەکان بە ئیشارەت و بە نوزە نوز داوایان لە پەروین دەکرد بیانکوژێ با بە زیندوویی دەست دوژمن نەکەون ،  بەڵام پەروین ھەر دڵخۆشی دەدانەوە ، ھەرگیز دڵی نەدەھات کارێکی وا بکات بۆیە ھەتا ھەستی کرد دیسان جاش و پاسدارەکان  بە نیازن دیسان بێنە پێش ، ھەر دڵداری بریندارەکانی دەدایەوە دەستی لەناو دەستی گرتبوون  بە ئاخرین بزەی سەرلێوانی ھیوای مانی بە بریندارەکان دەبەخشی . ھەتا لە ناکاو لە ھەر چوار دەوری گرمەی نارنجۆک و ئارپێجی  بێدەنگی نێوانیانی شکاند. ئەمجارە شەڕ زۆر توند بوو ، پەروین بە تەنیا بوو دەبوو دەنگێ نەکات ھەتا دێنە بەر لوللەی تفەنگەکەی ،،  بە قسەی خەڵکی دێ و یەکێک لە پێشمەرگەکان کە ڕزگاری ببوو،ھەتا دوانیوەڕۆیەکی درەنگ   پەروین و حامید پێکەوە  بە فیشەک و تفەنگی ھەموو شەھیدەکان  بەرگریان  کردوەو نەیانھێشتووە دوژمن بێنە سەر تەرمی شەھیدو بریندارەکان . لەگەڵ ئەوەی پەروین لەگەڵ دوژمن ھەر مقاوەمەتی کردووە ئاگای لە بریندارەکانیش بوەو پێیان ڕاگەیشتووەو دڵخۆشی و ڕۆحیەی داونەتێ . لە ئاخرین ھێرشی دوژمن کە چوونەوە سەریان  بۆ ماوەیەک  بە تۆپ و خومپارە لێیان دەدەن پاشان لە دورەوە بە دۆشکە تەواوی ناو باخەکە دەکووتن و جا لە ھەموو لایەکەوە پێشڕەوی دەکەنە سەر یەک  پێشمەرگەی ژن کە بە تاقی تەنیا لەناو ھاوسەنگەرە شەھیدەکانیدا مابوو ، وڵات بێ دەنگ بوو کەس دەنگی لێوە نەدەھات، تەنھا دوكەڵ و بۆنی بارووت و قرچە قرچی دارو پوشەکان دەھات کە دەسووتان . ھەموو خەڵکی ئاوایی دەستەو دۆعا ڕاوەستابوون و دۆعاو پاڕانەوەیان بۆ ئەو پۆلە پێشمەرگەیە دەکرد.
إظهار الكل...
1
خەڵکەکەش دەیانزانی " پەروین " بە تەنیا ماوە ئەم ھەموو جاش و پاسدارە بۆ یەک پێشمەرگەی ژن دەچنە پێش . ژیان و مان و نەمان لەگەڵ چرکە چرکی کاتژمێر بەرەو کۆتایی دەچوون . جاش و پاسدارەکان زۆر چووبونە پێش ، چ بوو ؟  بۆ لێی نەدان ؟ ناکا شەھید بووبێ بەو تۆپ و خومپارانە ؟ لەوانەیە جارێ دوور بن .. نا نا شکور ماوە پاسدارەکان ترسان ھەموویان دانیشتن ، لەوانەیە دیتبیان .. دەبێ سەنگەرەکەی گۆڕیبێ .. ئەمانە ھەموو قسەی خەڵکی ئاوایی بوون  کە جوان چاویان لە شەڕەکە بوو ،   ئەگەر زیندوو بایە ھەتا ئێستا لێی دەدان  ئەوە چوونە سەر سەریان ،، بە خودای شێرە ژن نەماوە دەنا کوا دەیانوێرا ئەوەندە نزیک ببنەوە، ھەک دەستی شکاوم بۆ ئەو ژنە قارەمانە ، حەیف و ھەزار حەیف  لەناکاو بوو بە تەقە وەک گەڵای دار پاسدارو جاش بەربوونەوە بوو بە ھاوار ھاواری جاش و پاسداران ،، خەڵکەکە گەشانەوە ڕەنگیان سوور ھەڵگەڕاوەو ھەموو مووی لەشیان ھەستانەوە موچرکیان بە ھەموو گیاندا دەھات لە خۆشیان دمیان گرتبوو ھاواریان دەکرد ،، لێیان دە بە بابەوەت لەبەر مرم قوربانی دەست و تفەنگت بم .. من زانیم  جارێ ماویانە . ئەوانی پێشێ ھەموو کوژران جەنازەکانیان لەوێ بەجێ مان ، تەقە گەرم بوو ئەوجار پەروین ھەر تاق تاق تەقەی  دەکرد بەڵام پاسدارەکان  ھەر  دەیانپرژاند ،، ھەموو ھەڵاتبوون  لەناکاو  ھەموو جاش و پاسدارەکان دیسان گەڕانەوە سەر  پەروین  شەڕەکە زۆر توند بوو کەلاکێکی زۆر کەووتبوون  پەروین زۆر بە توندی بریندار ببوو فیشەکی پێ نەمابوو خۆی گەیاندبووە سەر قادر ڕەش ھەردووکیان بە قورسی بریندار بوون ،، جاش و پاسدارەکان گەیشتبوونە سەریان . جاشەکان و پاسدارەکان ویستبویان بێ حورمەتیان پێبکەن ، فەرماندەکەیان لێیان توڕە ببوو ،، کوتبوی ھەرکەس دەستیان  بۆ بەرێ لێرە دەیکوژم  حەیفە ئەم کەسانە بێ حورمەتیان پێبکرێ ،  گوللەی خەلاسیان لێدەدەن و بە داخەوە لەم شەڕە دا پێنج قارەمانی دیموکرات بەم ناوانە شەھید دەبن ... قادر عەبدوڵا پور  ناسراو بە قادرە ڕەش فەرماندەری ھێز پەروین ڕووحی کادر خالید جۆخۆر،، بە برینداری گیرا پاشان ئیعدام کرا حەمەدەمین  پێشمەرگە بە برینداری گیرا پاشان ئیعدام کرا حامیدە سوور لەگەڵ پەروین شەھید بوو سولەیمان مورادی پێشمەرگە توانی ڕزگاری بێ و خۆی گەیاندەوە پێشمەرگەکان سوپاسی ئەم ھاوڕێیانە دەکەم  ھاوکارییان کردم .. كاک وەھاب یوسفی ،، کاک  قادر بەخشوری ،، کاک ھاشم ڕۆستەمی .. كاک ھەمزە ئاگوشی و کاک مستەفای مامە قالە ... اااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااا لاوەکان خوێن گەرمەکان تازە پێگەیشتوەکان ،، پێویستە ڕێبەران و فەرماندەران و قارەمانانی ڕۆژە سەختەکان بناسن و ئەزموون لە ژیان و  فیداکاریەکانیان وەربگرن بۆ داهاتووی خۆتان ،،،چونکە هەر ئێوەن ڕێبەران و فەرماندەران و پێشمەرگە قارەمانەکانی دوا ڕۆژی ئەم کوردستانە ،،دەبێ شانازی بە خۆتانەوە بکەن کە باب و باپیرانتان ئەم شۆڕشەیان بە خوێن و قوربانی دان هێناوە  هەتا ئێرە .... بەڵام ئامادە نەبوون سەر بۆ دوژمن شۆڕ بکەن ..هەموو نەهامەتیەکیان قەبوڵ کرد ،، بەڵام ژێر دەستیان قەبوڵ نەکرد...... بژی پێشمەرگە باسکی بە هێزی گەل .. ئەم یادو بیرەوەریانە درێژەیان هەیە .....   ✍️ شۆڕش ئەسەدزادە https://t.me/Rojhalati_kurdistan1324
إظهار الكل...
کوردستان / Kurdistan

ئەم کاناڵە گرینگی بە پرسی نەتەوایەتی، زمان، کولتوور و ژینگەی نیشتمانەکەمان دەدا. نەتەوەیەک زیندووە کە زمانەکەی زیندووە. بۆ پەیوەندی☟☟☟ @kurdewan1961

1
Photo unavailableShow in Telegram
لە ھەموو شۆڕشەکانی گەلانی ژێردەست و زوڵم لێکراودا ھەمیشە کەسانێکی زۆر بونەتە سومبول لەو شۆڕەشەدا ،، جا لە ھەر بارێکەوە بووبێ ، نمونەیان زۆر بووە لەباری شەڕو ئازایەتیەوە بوبێ ، یا لەباری کۆمەڵایەتی و فەرھەنگی و ھەتا خزمەتگوزاری وەک پەرستاری و لە نەخۆشخانەکان ...  بە تایبەتی ئەوکەسە ئەگەر ژن بوبێ ، ڕۆحێکی زیاترو سێبەرێکی زیاتر لە میھرەبانی و خۆشەویستی و سۆزو دڵسۆزی وەک ڕەنگێکی پەمەیی بە دەوری خۆیدا کێشاوە.. بە مانای  بوونی ژن لە ھەر شوێنێکداو لە ھەر کۆڕو کۆبونەوەو ھەر کارێکی بە کۆمەڵدا  درەوشانەوەو شەوق و بریقەی کارەکە زیاتر دەبریسکێنێتەوە .. لێرەدا ئیتر جیاوازی بەینی ژن و پیاو  مانایەکی نامێنێ و  ھەموومان پێکەوە جوانین  .. ئەوەی مەبەستمە باسی بکەم .. یەکێک لەو ژنە شۆڕشگێڕو قارەمانانەی ناو ڕیزەکانی  حزبی دیموکراتی کوردستان  " ملوێنە ڕووحی " ناسراو بە " پەروین  ڕووحی خەڵکی گوازی ناوچەی ژاوەرۆ سەر بە شارە جوان و سەربەرزەکەی " سنە " بوو. وەک کەسێکی شۆڕشگێڕو خاوەن فکر،، ڕیزەکانی حزبی دیموکراتی ھەڵبژارد بۆ خەبات و تێکۆشان بە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و  ھێنانە دی ئاوات و ئامانجەکانی گەلەکەی و ڕزگار کردنی لە ژێردەستی و گەیشتن بە مافە ڕەواکانیان . " پەروین "  دایکی کچێک بوو بە ناوی " شیوا "  کجەکەی ئەگەر تەمەنی زۆر منداڵ بوو ، لەلای نەنکی بوو دوور لە سۆزی دایکی خۆی . ئیتلاعاتی شاری سنە بەرگریان لە دیتنی کچەکەی دەکرد بە ھەموو شێوەیەک. پەروین لە چەندین ئورگانی حزبی کارو تێکۆشانی کردبوو زۆر سەرکەووتو بوو . ھەتا ئاخرین جار لە ڕادیو دەنگی کوردستان گیرسایەوەو لەوێ وەکوو " زەبات "  لە تۆمارکردنی بەرنامەکانی ڕادیۆ کاری دەکرد . من ئەوکات لە دەبیرخانە بووم زوو زوو پەروینم دەدیت ، ھەروەھا ھاتوچۆی ماڵە ئێمەی دەکرد . زیاتر لە ٣ ساڵ لە ڕادیۆ بە بەردەوامی و بێ ڕاوەستان کاری دەکرد.لەو ماوەیەداپەروین توانی بە ھەوڵ و تێکۆشانی خۆیی و بە یارمەتی و ماندووبوونی مامۆستا عەبدوڵا جھانئارا ، ھەموو دەرسەکانی فێربوونی زمانی کوردی بە تەواوی فێربێ و بە بێ ھیچ گرفتێک بنوسێ و بخوێنێتەوە لە کاتێکدا پەروین ھیچ خوێندن و نوسینی نەدەزانی و نەیخوێندبوو ... لەگەڵ کوڕەکانی ڕادیۆ ھاوکار بوو کە ھەموویان وەکوو خوشک و برا کارەکانی ڕادیوو چاپەمەنیان ڕادەپەڕاند . ئەوانەی ھاوکاری پەروین بوون  ، مستەفای مامە قالە و ھەمزە ئاگوشی عەلی سوسەنی ، سەلاح دەرمانی ، مامۆستا بێبەش  بوون بەڵام ئەوانەی ھەمیشە پێکەوە بوون مستەفاو ھەمزەو عەلی بوون ، ئەم کوڕانە بۆیان گێڕامەوە کە کاتێ پەروین ساز دەبێ بچێتەوە بۆ ناوچە .  پەروین ھەموو وەسایلەکانی خۆی دەبەخشێتەوە بە سەر کوڕەکاندا . دەڵێ من دەڕۆم و نایەمەوە شەھید دەبم  ھەمزە گووتی گوڵێکی دابوو بە من  ھەر ماومەو ڕامگرتووە ئەگەر چی وشک بووە بەڵام دڵم نایە بیفەوتێنم  . ھەروەھا ھەر بۆ شۆخی کردن  بە ھەرسێکیان کوڕەکان  بە دەنگ و حەیرانان بەسەر پەرویندا ھەڵدەڵێن و دەگرین ، لە کاتێکدا بێ ئەوەی ئاگادار بن  یەکیان ئەم لاواندنەوەیان زەبت کردووەو نەوارەکەی ئێستاش ماوە .  پاشان پەروین بە کوڕەکان دەڵێ  دەبێ سوێندم بۆ بخۆن کە ڕێگاکەم درێژە پێبدەن ، ئەوە گەورەترین خزمەتە ئێوە بە منی دەکەن ، ھەروەھا کوتبووی پێم خۆشە مستەفا لە ڕادیۆ ھەواڵی شەھید بوونەکەم بخوێنێتەوە ھیچ کەسێکیتر حەقی نیە ھەواڵەکە بخوێنێتەوە ... پەروین ئێوارە ھاتە ماڵی ئێمە بە خێزانمی کووت براژن دەڕۆم ماچێکم بدەیە چونکە تازە ناتبینمەوە ، خێزانم کووتی وامەڵێ تۆ چوزانی نایەیتەوە گووتی بۆخۆم دەزانم کە نایەمەوە دیاریەکی بۆ خێزانم ھێنابوو نازانم لیباس و شتی وابوو  دایناو زۆر شۆخی قسەمانکردو ماڵئاوایی کردو ڕۆی لەدەرێ توشی مامۆستا مەلا محمدی عوسمانی بوو چونکە ماڵەکەمان جیران بووین  بە مامۆستای گووت گەردنم ئازا کە مامۆستا دەرۆمەوە بۆ ناوخۆ و نایەمەوە شەھید دەبم خەونم دیوە،، خەوەکەی بۆ مامۆستا گێڕایەوە مامۆستا گووتی کچی من ئەگەر بە قسەی من دەکەی مەڕۆ ئەم خەوە زۆر خراپە . كووتی دەڕۆم مامۆستا چونکە دایکم قەولی پێداوم کچەکەم بۆ بێنێ بیبینم  خۆ دەزانم ناگەڕێمەوەو بەڵام ھەر دەڕۆم .. ڕۆشتنەوە تیمێکی ٧ کەسی بوون مانگی ٧ ی ساڵی ١٩٩٤ی میلادی بوو لەگەڵ تیمێک لە پێشمەرگەکانی ناوەندی ١ی کوردستان ،  سنوور دەپەڕێنن و دەچنەوە ناوخۆی وڵات ھەتا ڕۆژێک لە ناو باخەکانی گوندی بەردەقەلی  سەر بە ناوچەی پیرانشار دەمێنەوە یەکێک لە پێشمەرگەکان کە بە داخەوە خایین دەبێ لەگەڵیان و ناپاکی لەگەڵ ھاوسەنگەرەکانی دەکاو  پەیوەندی بە دوژمنەوە دەکات ، بە ناوی  سولەیمان بەرەندەگان ناسراو بە سلیمان سەروکانی .... درێژەی هەیە
إظهار الكل...
2
01:02
Video unavailableShow in Telegram
شێرە ژنێکی کوردستان دەڵێ: ساڵوەگەڕی شۆڕشی ژینا بۆ من ڕۆژێکی زۆر تایبەتە https://t.me/Rojhalati_kurdistan1324
إظهار الكل...
25.55 MB
👏 3
هەر ئێستا باشووری کوردستان
إظهار الكل...
50.68 MB
👍 5
01:03
Video unavailableShow in Telegram
#مەهاباد پێشەوا قازی محەممەد لە مزگەوتی هەباساغا وتارێکی پێشکەش بەخەڵک کرد... تکایە تاکۆتایی فیدئۆکە لەگەڵمان بن https://t.me/Rojhalati_kurdistan1324
إظهار الكل...
22.65 MB
🕊 3
Photo unavailableShow in Telegram
ئەگەر کورد یەکگرتوو بێت، نەدۆڕاو دەبێت. ئەفسەری ئەرکانی گشتی پرۆس هێلموت کارل بێرنارد فۆن مۆلتکە (١٨٠٠-١٨٩١) سەرچاوە کاناڵی نوێبوونەوە کوردستانی ڕۆژهەڵات https://t.me/Rojhalati_kurdistan1324
إظهار الكل...
👍 1
اختر خطة مختلفة

تسمح خطتك الحالية بتحليلات لما لا يزيد عن 5 قنوات. للحصول على المزيد، يُرجى اختيار خطة مختلفة.