cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

گوێگجەلی ئانلاین

به نێوی خودای به‌رزی بێ‌هه‌وتا هه‌ر جۆره وێنه، ده‌نگ، ڤیدیۆ، نووسین و په‌ندی پێشینیانتان سه‌باره‌ت به گوگجه‌لی و دێهاتی ده‌وروبه‌ری پێیه، له کاناڵی‌خۆتان داینێن @gogjaloonlin ئه‌دمین بۆ پۆست دانان: @Esmaill71 پێشنیار، بیر و ڕا بو مودیر 💙 @shahramset

Show more
Iran156 957The language is not specifiedReligion & Spirituality86 249
Advertising posts
734
Subscribers
No data24 hours
+27 days
-330 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

میوانی شەو چ خۆشە زولفەکانت تاری من بێ لە وەختی بێکەسیدا یاری من بێ لە کاتی هەڵمژینی بۆنی کوڵمت بزە و خەندە و مژەت هاوکاری من بێ چ خۆشە دوو خەتی سەر لێوی ئاڵت شەوێ میوانی دڵخەمباریی من بێ چ خۆشە کاتی ژوانی شەو لەگەڵ تۆ چرای گۆنات شەمی شەوگاری من بێ چ خۆشە شەوڕنی بێستانی سینەت لە پێدەشت و چەم و ڕووباری من بێ چ خۆشە دیدەکەی مەستی خومارت ئەسیری دیدەکەی بێعاری من بێ چ خۆشە ئەو دەمەی شەونم دەبارێ ئەوین چەتر و هەناسە و داری من بێ چ خۆشە سەرگوڵی پێدەشتی لاجانگ لە ناو باخی ژیان دڵداری من بێ ْچەنگیز سیگارچی
Show all...
گوێگجەلی ئانلاین.mp31.25 MB
👏 3👍 2
Photo unavailableShow in Telegram
👍 2🤔 1🕊 1💔 1
Photo unavailableShow in Telegram
وێنەی چرکەساتی گولەبارانکردنی شاعیری ئیسپانی فریدریکو گارسیا لورکا ، کاتێک بە بێ ترس بەرامبەر لوولەی تفەنگەکان وەستاو و ئەو دێرە شیعرەی بوو خوشەویستەکەی دەگوتەوە: ماریانا.. " مرۆڤ بە بێ ئازادی چیە ئەی ماریانا..؟ پێم بلێ چۆن دەتوانم خوشم بوێیت گەر ئازاد نەبم..؟ چۆن دلم پێت بدەم گەر مولکی خووم نەبێت..؟"
Show all...
💔 2
Photo unavailableShow in Telegram
بوخچەکەی خستەوە سەر تاقەکە و ڕووی کرده من: قەت بیرت لەوە کردۆتەوە کە دەبێ دایکمان بە منداڵی چۆن بووبێ؟ ـ نا، قەت ڕەنگە لەبەر ئەوەیکە دایکمان هەمیشە دایک بووە ♦بەشێک لە چیرۆکێکی ناتەواو
Show all...
👏 2🕊 2
من ئەلێم‌‌ پەپوولەیەک فڕی به باڵی سەوز و سوورەوە من ئەلێم، گوڵێک بەدەم شنەی شەماڵەوە بزەی بزووت تۆ ئەڵێی، چ بوو پەپوولەیەک فڕی یانە سوورە گوڵ، زەردە کەوتە لێوی ناسکی؟ من ئەڵێم، هەتاهەتایە دەوری جوانییە ئەمرۆ گەر هەتاو کەسیرەیە، نەماوە ئاگر و گڕی مێرگی ئاسمان، بە سووتمانی هەوری لۆکەیی نەزۆک، پڕ لە خاڵ و قۆپەنە جەنگەڵێ کە جێژوانی پۆلەپۆڕی بارە، جێگەمۆڵی کەمتیار و گورگ و ڕێوییە، شۆڕەبی، کە بۆتە داری چاکی بێ نەشە و شنە، زەلکە گەر تەیاری تیر و قۆشەنە خۆشەویستەکەم، لە پەنجەرەی نیوەتاکی بوومەلێڵەوە، چاوی من، لە دیمەنی کچی بەیانییە لە حەنجەرەی زەمانەوە، گوێم لە زەمزەمەی زوڵاڵی خیزەوردەکانی کانییە باسی شەو مەکە، نە شایەری شەوم باسی خەو مەکە، لەلای هومێدێ فێرە سەرڕەوم بەو دەمەت، کە بۆنی سەد بەهاری لێوە دێ بۆنی دەشتی بەختیاری باوەشی چیای، بە دەستی با، بە گوڵ چناوی لێوە دێ بۆنی سەرسەکۆی بە کاگڵی، بە ئاوپژاوی لێوە دێ پێم مەڵێ کە داکەوم پێم مەڵێ کە ئاڵی زاڵی شەو، چاوی بێ خەوی چڕە پێم مەڵێ، نەهاتنەوە ئەوەی کە چوون مەگری بۆ خەساری بێ گەڕانەوە ڕێگەمان دوور و سەخت و قاقڕە خۆشەویستەکەم، ئێمە نوێنەری خەباتی ڕۆژهەڵات، ڕۆژهەڵاتی سووری ئاگرین فێر نەبووین بەزین و دابەزین ڕانەهاتووە چاوی قارەمانی کورد، بە شەونمی گرین خۆشەویستەکەم، لە پەنجەرەی نیوەتاکی بوومەلێڵەوە چاوی من، لە دیمەنی کچی بەیانییە لە حەنجەرەی زەمانەوە، گوێم لە زەمزەمەی زوڵاڵی خیزەوردەکانی کانییە... سواره ئیلخانیزاده
Show all...
02:01
Video unavailableShow in Telegram
15.95 MB
🥰 8👏 6👍 1
Photo unavailableShow in Telegram
سەیدێ چەنگالا سەرێ زولفا شەها شەهبازم ئەز مەستێ جاما عشوەیا شەهنازێ نازک نازم ئەز رەمز و ئعجازێ دخووبان بێ عبارەت مەدح دکەم مورشدێ کامل ئەزم ئیرۆهە ساحب ڕازم ئەز بەیزەیا ئەز تێ عەبەس بوو ئاشیانا من قەفەس گەر چ دل تێ پڕ هەوەس بوو بێ پەڕ و پەروازم ئەز ڤێ حەیاتا حیرەتێ چ بکەم بەقا نینە ژ بۆ لەو شەهیدێ غەمزەیا وێ دلبەرا تەننازم ئەز دەردەمەندەک من دڤێتن هەمنەفەس بت خانییا گەر مە هەمدەستەک هەبیتن سازێ خوەش ئاوازم ئەز ئەحمەد خانی
Show all...
👏 1
Photo unavailableShow in Telegram
فروش ساختمان نیمە کارە(گوگجلو) متراژ تقریبی 160 متر دهنەی 10/5 خلوتی 25 متری قیمت توافقی09147437761
Show all...
🤔 2
Photo unavailableShow in Telegram
کۆی شاعیران و بێژەرانی بەناوبانگی کورد
Show all...
دەڵێی چۆنی؟ چلۆنت تێگەیێنم، دەرد و ئازارم؟ #مامۆستا_هێمن ☑️ گوێگجەلی ئانلاین @gogjaloonlin
Show all...
👍 3
Choose a Different Plan

Your current plan allows analytics for only 5 channels. To get more, please choose a different plan.