cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

AVA TODAY

Dear @durov This news channel belongs to all Iranian activists against Islamic Republic oppression and corruption with no pornographic and rough posts. بۆ پەیوەندی و ناردنی هەواڵ: @avakurdiadmin

Show more
Advertising posts
9 502
Subscribers
+2424 hours
+397 days
+19730 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

Photo unavailableShow in Telegram
💥ئەمریکا بە تۆمەتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، سزای بەسەر ١٢ بەرپرسی باڵای حکوومەتی ئێراندا سەپاند وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا بە هۆی "بەردەوامیی سەرکوتی توندوتیژانەی گەلی ئێران" خولی نوێی سزاکانی بەسەر ١٢ بەرپرسی کۆماری ئیسلامیدا سەپاند. ئەم گەمارۆیانە کە لە دووهەمین ساڵڕۆژی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی سەپێندراون، ئەندامانی سپای پاسدارانی، بەرپرسانی زیندان و کەسانێکیان گرتووەتەبەر  کە لە ئۆپەراسیۆنە کوشندەکانی دەرەوەی سنوور بەرپرسیارن. وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەکانی ئێران و بەتایبەت هێزەکانی سپای پاسداران و بەسیج لە سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە ئاشتیخوازانەی خەڵک لە شارەکانی ئێران، بەرپرسیارن. سزاکانی ئەمریکا بە شێوەیەکی سەرەکی بریتین لە دەستبەسەرداگرتنی دارایی و سامان و قەدەغەکردنی ڤیزا و بازرگانی هاوڵاتیانی ئەمریکی لەگەڵ ئەو کەسانە. 🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،٣٠ی خەرمانانی ١٤٠٣ ‏@avatodaykurdi
Show all...
👍 8
Photo unavailableShow in Telegram
💥گڵكۆی شەهید فەرجاد دەروێشی یەكێك لە شەهیدانی شۆڕشی ژینا لە ورمێ ▪️بەکوردی دەژیم بە کوردی دەمرم بە کوردی دەیدەم وەرامی قەبرم بە کوردی دیسان زیندوو دەبمەوە لەو دونیاش بۆ کورد تێ هەڵدەچمەوە مامۆستا هەژار 🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،٣٠ی خەرمانانی ١٤٠٣ ‏@avatodaykurdi
Show all...
11👍 1
Photo unavailableShow in Telegram
💥ڕۆژتان باش ▪️چەند دیمەنێكی گوندی ژیوار-ی سەر بە شارۆچکەی سەوڵاوا لە سنووری پارێزگای سنە 🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،٣٠ی خەرمانانی ١٤٠٣ ‏@avatodaykurdi
Show all...
👍 10 4💩 1
00:16
Video unavailableShow in Telegram
💥ئیسرائیل یان ئیزرائیل بۆ تیرۆریستان؟ لەنێوبردنی عەمبارە مووشەکییەکانی حیزبوڵڵا، پێش ئەوەی هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل! هێرشی ئاسمانیی بەرفراوانی چەند كاتژمێرێك لەمەوبەری ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی حیزبوڵڵای لوبنان لە باشووری لوبنان خەوی لە چاوی مەلاکانی ئێران تاراند. دەگوترێ ئەو مووشەکانەی کە ئامادە كرابوون بۆ هێرشكردنە سەر ئیسرائیل کرانە ئامانج. 🌐 ئاڤاتوودەی ـ هەینی،٣٠ی خەرمانانی ١٤٠٣ ‏@avatodaykurdi
Show all...
IMG_5867.MP41.39 MB
👏 26👍 5😍 2🤣 1
00:57
Video unavailableShow in Telegram
💥گرتە ڤیدیۆیەكی شەهید ڕێبوار کەریمیان نوێترین شەهیدی ڕێگای ئازادی کوردستان 🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە، ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٣ ‏@avatodaykurdi
Show all...
IMG_5860.MP418.30 MB
68😢 5🤬 1
💥هۆكاری ترسی كۆماری ئیسلامی لە كوردستان چییە/ دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی خامنەییەوە لە دیواندەرە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٣، خەلیل ئەسغەری، خەڵکی دیواندەرە و پووریا حوسێنی، تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی گوندی "ڕەشی ئاوا"ی دیواندەرە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە بێ نیشاندانی هیچ بەرگەیەکی دادوەری لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتە سەپێندراوەکان، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی خەلیل ئەسغەری و پووریا حوسێنی لە بەردەستدا نییە. 🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە، ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٣ ‏@avatodaykurdi
Show all...
🤬 19👍 8😡 4😢 1
Photo unavailableShow in Telegram
💥‏با خاوەنداریەتی له شکۆ و کەرامەتی شەهیدانمان بکەین ✍ ئالان تێبینی ڕوو له هەموو خەمخۆرانی نیشتمان: هەواڵنێرییەکانی سەر به ‎سپای تیرۆریستی پاسداران به تایبەت تەسنیم، به مەبەستی شکاندنی شکۆی شەهید "‎ڕێبوار کەریمیان" وێنەی تەرمی بڵاو دەکەنەوه، تکایه له ژێر ئەو توییتانه هیچ مەنووسن بۆ ئەوەی زیاتر نەبینه هۆی دیتنی، یارمەتیدەری داگیرکەر و خوێنڕژانی ڕێژیمی ئێران نەبین! ▪️دەزانین هەمووی ئەوانه له ڕووی دڵسۆزی و جەرگ سووتانی تاک بە تاکی ئێوه خۆشەویستانه، بەڵام با لەسەر هەستەکانماندا ‏زاڵ بین. بمێنن بۆ کوردستان، پێشمەرگه و شەهیدانی سەربەرزی کوردستان 🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە، ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٣ ‏@avatodaykurdi
Show all...
👏 24👍 10 8💩 2😡 1
Photo unavailableShow in Telegram
💥ڕاگەیاندنی کۆمەڵە بە بۆنەی گیانبەختکردنی هاوڕێ ڕێبوار کەریمیان ▪️خەڵکی تێکۆشەری کوردستان؛ هاوڕێیان و دڵسۆزانی کۆمەڵە؛ بە داخێکی زۆر گرانەوە ئەمڕۆ هاوڕێ ڕێبوار کەریمیان ناسراو بە ڕێبوار دارسێران، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و بەرپرسی کۆمیسیۆنی نیزامی لە تێکهەڵچوونێک لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی  لە پیرانەکۆن دوای چەندین سەعات شەڕ و خۆڕاگری گیانی ئازیزی بەختکرد. جێگەی ئاماژەیە لە سەعاتی ٣ی نیوەشەو تا ئەمڕۆ دوانیوەڕۆ شەڕ بەردەوام بووە و ناوچەکە لە ژێر ئاگری تۆپ و خۆمپارەدایە. دواتر لە ڕاگەیاندنەکانی دواییدا وردەکاریی زیاتر بە ئاگاداریی خەڵکی کوردستان ئەگەیەنین. لێرەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئازیزی و بە تایبەت دایە مریەم و هاوسەرەکەی، هاوڕێ بریتان حەبیبی و هەموو ڕیزەکانی کۆمەڵە و خەڵکی تێکۆشەری دارسێران، مەریوان و کوردستان ئەکەین. دەستەی کارگێڕیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی ١٩ی سێپتامبری ٢٠٢٤ زایینی 🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە، ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٣ ‏@avatodaykurdi
Show all...
😢 33👍 14❤‍🔥 8 2😁 2
Photo unavailableShow in Telegram
💥وێنەی كوژراوانی حیزبوڵڵا بەهۆی هێرشی ئیسڕائیلەوە ئەمانە وێنەی ٣٥ ئەندامی گرووپی تیرۆریستی حیزبوڵڵای لوبنانن کە لە ئۆپەراسیۆنەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن ئیسرائیلەوە كوژراون و ژمارەیەكی زۆریش بە سەختی بریندار بوون. جگە لەوەش دوابەدوای تەقینەوەی پەیجەر و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و گواستنەوەی بەکرێگیراوان بۆ ناوەندە پزیشکییەکان، ناسنامەی سەدان بەکرێگیراوی نهێنی گرووپی تیرۆریستی حیزبوڵڵا بۆ ئیسرائیل ئاشکرا بووە. 🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە، ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٣ ‏@avatodaykurdi
Show all...
👍 21🤣 8 1🥰 1🍾 1
00:23
Video unavailableShow in Telegram
💥درێژەی دەرگیریی نێوان سپای تیرۆریستی سپای پاسداران و ژمارەیەك لە ئەندامانی کۆمەڵە، خەڵک بچن بە هانای ڕۆڵەكانیان سپی پاسداران لە ناوچەی سنووری پیرانە كوون نزیك ئاوایی ئەسكۆڵ و سیاناو لە مەریوان هێرشی کردە سەر ژمارەیەك لە كادر و پێشمەرگەی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان و ڕووبەڕووی بەرگری بوونەوە. بە پێی ڕاپۆرتی خەڵکی ناوچەکە، ململانێ بەردەوامە و تۆپخانەکانی سپای پاسداران بەرزاییەکانی ناوچەکەیان خستووەتە بەر ئاگر. لە هەلومەرجێکی وادا خەڵک، بە هەر شێوازێکی مومکین هاوکاریی هێزەکانتان بکەن و بە دروستکردنی دووكەڵ یان بە هەر شێوازێکی مومکین لە ناوچە جیاوازەکاندا تیرۆریستانی سپای پاسداران بەلاڕێدا ببەن. لە ماوەی 12 کاتژمێری شەڕی چەکداریدا، لانیکەم سێ بەکرێگیراوانی سپای پاسداران کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون. لەو نێوەندەدا، فەرماندەیەکی کۆمەڵە بە ناوی ڕێبوار کەریمیان، ئەندامی ڕێبەریی ئەم حیزبە، گیانی لەدەستدا. وردەکاریی زیاتر لە هەواڵەکانی داهاتوودا. 🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە، ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٣ ‏@avatodaykurdi
Show all...
IMG_5852.MP41.76 MB
👍 26 9😡 4💔 1
Choose a Different Plan

Your current plan allows analytics for only 5 channels. To get more, please choose a different plan.